بەوێنە..هێلی لەڤ یارمەتی دو خۆشەویست دەدات بۆ چونە ناو ژیانی هاوسەرگیری

خەندان لایف-

هێلی لەڤ، یارمەتی دو خۆشەویستی پەنابەر دەدات بۆ چونە ناو ژیانی هاوسەرگیری.

خانمە هونەرمەند "هێلی لەڤ" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت: زۆر خۆشحاڵم كە توانیم یەكێك لە خەونەكانم بێنمە دی، بە یارمەتی تیمی یەكێتی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتوەكان، ئەمساڵ ڕۆژی جیھانی پەنابەرانمان زیندوكردەوە، ئەویش لەڕێگەی بە بەیەك گەیاندنی دو دڵدار پاش ٤ ساڵ چیرۆكی خۆشەویست.

وە دەڵێت: زۆر گرنگه خۆمان له بیر نەکەین که لەکوێ هاتووین و له کوێ دەستمانپێکردووه، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەش لەبیر نەکەین و لە داهاتو بتوانین خزمەتیان بکەین.

هێلی لەڤ ناوی ڕاستەقینەی "هێلان عەبدوڵا" لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٨ە، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، توانیویەتی هەوادارێکی زۆر لە جیهاندا بەدەستبهێنێت، وەک نوێنەری کورد بەشداری چەند فیستیڤاڵێکی هونەری جیهانی کردوەو بانگهێشت کراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 18620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP