ئەجێلینا جولی دەبێتە سەرنوسەری گۆڤارێکی بەناوبانگ

خەندان لایف-

ئەنجێلینا جولی، خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی دەبێتە سەرنوسەری گۆڤارێکی بەناوبانگی ئەمریکی.

چوارشەمەی ڕابردو لە ڕاگەیەندراوێکدا گۆڤاری "تایم" ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیوود "ئەنجێلینا جولی" وەکو سەرنوسەر لە گۆڤاری "تایم" دەستبەکار دەبێت.

ئەنجێلینا جولی لە ساڵی 1975 لە شاری لۆس ئەنجیلیس لە دایک بوە، لە تەمەنی 18 ساڵی بۆ یەکەمین جار لە بواری هونەری دەست بەکار بوە، جگە لە بواری هونەری بەشداری چەندین کاری خێرخوازی کردوە، خاوەنی 6 منداڵە.

ئه‌م بابه‌ته 7333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP