هاوەڵی یەکەمی شاجوان لەسەر یەکەمی کوردستان هاتە دەنگ

خەندان لایف-

کارێز بەرزنجی، هاوەڵی یەکەمی شاجوان لەسەر کچە نیقاب پۆشەکەی یەکەمی کوردستان هاتە دەنگ.

هاوەڵی یەکەمی شاجوان "کارێز بەرزنجی" لەسەر کچە نیقاب پۆشەکەی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هاتە دەنگ و دەڵێت، نا بۆ بێڕێزی کردن بە باڵا پۆشی (نیقاب)، مرۆڤەکان ئازادن کە چ شێوازێک هەڵدەبژێرن.

دەشڵێت، "من پاڵپشتی لە خاتونی جوان زەینەب دەکەم، پیرۆزبایی دەرچونی لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".

کارێز بەرزنجی لە ساڵی 2001 لە شاری هەولێر لەدایک بوە، لە 20ی کانونی یەکەمی 2018 بە هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئه‌م بابه‌ته 68295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP