بۆ پیاوان.. ئەو وشانەی خانمەکەت دەیەوێت بیبیستێت لێتەوە

خەندان لایف-

خانمان هەستیان جیاوازترە لە پیاوان، هەر ئەمە وادەکات زۆر کات پیاوان نەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکانیان بکەن یان چ وشەیەک بەکاربهێنن بۆ ئەوەی دڵیان بەدەست بهێنن بکەن، ئەمە ئەو وشانەن کە خانمان هەمیشە دەیانەوێت لە هاوسەرەکانیانەوە گوێبیستی بن.

یەکەم: تۆ زۆر زیرەکیت.
دووەم: شانازیت پێوە دەکەم.
سێیەم: ئەمڕۆ زۆر جوانیت.
چوارەم: جلەکانت زۆر لێدێت.
پێنجەم: هەمیشە پاڵپشتیت دەکەم.
شەشەم: بۆ من زۆر گرنگیت.
حەوتەم: دەمەوێت خەونەکانت بۆ بەدی بهێنم.
هەشتەم: پێویستم بە ئامۆژگاری تۆیە.
نۆیەم: پلانم هەیە بۆ داهاتوی هەردوکمان.
دەیەم: هەمیشە ئامادەم بۆ تۆ، گرنگ نیە چی ڕودەدات.
یانزەیەم: زیاتر لە هەر شتێک خۆشم دەوێیت.

ئه‌م بابه‌ته 16115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP