نۆ نهێنی جوانی پێست

خەندان لایف-

جوانی پێست دەکەوێتە سەر ئەوەی کەسەکە تا چەند گرنگی بە ڕوخساری دەدات و پارێزگاری لێ دەکات، ڕەنگە هەندێک کات گرنگیشی پێ بدەیت، بەڵام ئەنجامەکەی بەو شێوەیە نەبێت کە چاوەڕوانی دەکەیت، لێرەدا نۆ نهێنی دەخەینە ڕو کە وا دەکات پێستت بە جوانی و درەوشاوەیی بمێنێتەوە.

یەکەم: پێش چونە دەرەوە دژە خۆر بۆ پێستت بەکاربهێنە.

دووەم: لە جگەرە کێشان دور بکەوە.

سێیەم: ڕۆژانە بەتایبەتی پێش نوستن کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە.

چوارەم: سکرەبی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ڕوخساریان زیبکەی هەیە.

پێنجەم: پێش نوستن ڕوخسارت بشۆ.

شەشەم: بە وریایی ڕوخسارت پاک بکەرەوە، بە شێوەیەکی بازنەیی بە سەری پەنجەکانت مەساج بۆ ڕوخسارت بکە.

حەوتەم: خۆت توشی قەلەقی و سترێس مەکە.

هەشتەم: ڕۆژانە مەهێڵە لە 7 کاتژمێر زیاتر ماکیاژ بە ڕوخسارتەوە بمێنێتەوە.

نۆیەم: لەکاتی هەست پێکردنی پەڵە و نیشانەی زۆر یان زیبکە و مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر، باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 14111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP