لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
لەروی پیشەییەوە هەنگاوی نوێ دەنێیت و ئەزموونێکی دیکە تاقیدەکەیتەوە، رۆژێکی خۆش بەسەردەبەیت لەگەڵ هاوڕێکانت و ئاسودەدەبیت، پەستانی کاری زۆر دەرونت ماندودەکات و هەڵدەچیت.

گا:
لەلایەن هاوڕێیەکتەوە پشتیوانی دەکرێیت لەروی پیشەییەوە و پرۆژەکانت جێبەجێدەکەیت، بونی گیانی هاوکاری لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندیەکەتان، بایەخ بە تەندروستیت بدە و پشکنین ئەنجامبدە.

دوانە:
هیچ هەلێک لەدەست خۆتمەدە، بەڵکو لە بەرژەوەندی خۆت بەکاریبهێنە، بۆ ئەوەی بگەیت بە خواست و ئامانجەکانت، لەروی سۆزدارییەوە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبیت، هەوڵبدە کارەکانت رێکبخە و هێندە بە کاری بێبایەخەوە خۆت سەرقاڵمەکە.

قرژاڵ:
کارەکانت لەروی پیشەییەوە کەمێک قورسە و روبەروی بەربەست دەبیتەوە، لایەنی سۆزداریت فەرامۆش کردووە، بەهۆی بایەخدان بە ژیانی خێزانی، خۆتبەدوربگرە لە خواردنی چەور و زیانبەخش.

شێر:
پەیوەندیەکی باشت لەگەڵ هاوپیشەکانت هەیە، ئەمەش کاردانەوەی لەسەر بەرهەمی کارەکانت دەبێت، لەخۆتەوە پشت بە کەسانێک مەبەستە کە تازە دەیانناسیت، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت، هێندە بایەخ بە خواردنی شیرینی مەدە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

فەریک:
پەستانێکی زۆر لەسەرشانە و پێویستە راستگۆیانە بدوێیت، پێویستە پەیوەندی سۆزداریت لە رۆتینی رۆژانە دوربخەرەوە، هەمیشە پشت بە سیستمی خۆراکی تەندروست ببەستە.

تەرازوو:
رەنگە بیر لە کارێکی نوێ بکەیتەوە، بۆ ئەوەی خواست و هیواکانت بەدیبهێنیت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە، بەهۆی ئەوەی پێکەوە هاوکاری یەکتری دەکەن و پەیوەستن پێکەوە، پێویست بە ماوەیەکی زۆر ئارامی و حەوانەوە هەیە.

دوپشک:
خۆتبەدوربگرە لە گومان لە ژیانی پیشەیدا، چونکە بەبێ متمانە ناتوانیت بناغەیەکی باشی کارکردن دابنێیت، پەیوەندی سۆزداریت باش نییە و توشی دڵەڕاوکێت دەکات، بێگومان بەهۆی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانتەوە، توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامبدەیت.

کەوان:
ئەزمونێکی نوێ تاقیدەکەیتەوە، بەرپرسەکانت رێنماییت دەکەن بۆ ئەوەی هەنگاوێکی باشتر بنێیت، پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ساردە، پێویستە بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێیت و چارەسەری بکەیت، پەستانی زۆری کارکردن توشی سەرئێشەت دەکات.

گیسک:
متمانەبەخۆبون کەسایەتیەکی بەهێز نیشاندەدات و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکی پتەوهەبێت، هەموان پشت پێ ببەستن، گرنگە بۆچونی بەرامبەرەکانت قبوڵبکەیت، بۆ ئەوەی هاوڕێکانت راشکاوانە لەگەڵ تۆدا بدوێن متمانەیان هەبێت، هەرگیز تەندروستیت مەکە بە قوربانی کارەکەت، جەستەت پێویستی بە حەوانەوە هەیە.

سەتڵ:
چانسی نوێ دێتەپێش و دەتوانیت پەرەی زیاتر بە تواناکانت بدەیت لەروی پیشەییەوە، کەسێکی ئازیزت دەبینیت ئەمڕۆ، کە وادەکات بگەڕێیتەوە بۆ رۆژانی رابردو کاتێکی خۆش بەسەربەریت، تەندروستیت گونجاوە و پێویستە بایەخ بە وەرزشکردنیش بدەیت.

نەھەنگ:
دواخستنی کارەکانت ئەنجامی باشی نابێت و پەشیمان دەبیت، ھێندە خۆت سەرقاڵ مەكە بە پیشەکەتەوە، ھەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە، پێویستت بە پشو ھەیە.

ئه‌م بابه‌ته 47965 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP