لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 23ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
توانایەکی باش هەیە و هەوڵدەدەیت بۆ ئەوەی بگەیت بە پێگە و پلەیەکی بەرز لە کارەکەت، بایەخدان بە هەست و سۆزی خۆشەویستەکەت، وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکات لە نزیک تۆ، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت وەرزش فەرامۆش مەکە.

گا:
هەستدەکەیت کاروچالاکیەکانت کەڵەکەبوە، بەهۆی ئەوەی فەرامۆشکردوە، لەهەموو هەنگاوێکدا راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە، بۆ ئەوەی دڵی رازیبکەیت و پەیوەندیتان پتەوبێت، ئاگاداری جۆری ئەو خواردنانەبە کە لە دەرەوە هەڵیاندەبژێریت، لەپێناو تەندروستیت.

دوانە:
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی خواست و ئامانجەکانت بەدیبهێنیت، رەنگە هەست بە نائارامی بکەیت لە نزیک خۆشەویستەکەت، بەڵام گرنگە راستگۆیانە لەگەڵیدا بدوێیت، رێگامەدە بیرکردنەوەی سلبی زاڵبێت بەسەر دەرونتدا.

قرژاڵ:
هەرگیز کاتەکانی کارەکەت بە فیڕۆمەدە، پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری کێشەکان بکەیت و ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەیت، رەنگە حەز بە بینینی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بکەیت لە کەشێکی تایبەتدا، دەکرێت خۆت ئەو بارودۆخە سازبکەیت، راهێنانی وەرزشی بکە و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

شێر:
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێ بنیادبنێیت لەروی پیشەییەوە پلانی داهاتووت هەبێت، سەرقاڵی خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر بیری بکەیت، دەکرێت کەشێکی رۆمانسی سازبکەیت، کەمێک دەرونت ماندوە و کاریگەری سلبی لەسەر سەرنجەکانت دەبێت.

فەریک:
هەوڵبدە هەڵەکانت راست بکەرەوە، چونکە فەرامۆشکردنی ئەنجامێکی خراپی دەبێت، لەروی سۆزدارییەوە بارودۆخەکە ئارامە و هەست بە ئاسودەیی دەکەن، لەئێستادا لەروی تەندروستی و دەرونیەوە زۆرباشیت و هەوڵبدە بەشداری چالاکی جۆراوجۆربکە.

تەرازوو:
بەرپرسیاریەتی گەورەت لەسەرشانە، بەهۆی ئەوەی متمانەت هەیە لای بەرپرسەکانت، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بەدوای هاوبەشی ژیانتدا بگەڕێیت، بەڵام گرنگە هەمیشە خۆڕاگر و لەسەرخۆبیت.

دوپشک:
پێویستە پلان هەبێت بۆ روبەروبوونەوەی کێشەکان و بوێرانە هەنگاوبنێیت، رەنگە ناکۆکی هەبێت لەروی سۆزداییەوە، بەڵام پێویستە تێگەشتن هەبێت بۆ بارودۆخەکە، بەشێک لە کاتە بەتاڵەکانت بقۆزەرەوە بۆ راهێنانی وەرزشی.

کەوان:
لەروی پیشەییەوە لەخۆتەوە پشت بە هیچ کەسێک مەبەستە، رەنگە تووشی گرفت بکات، کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت، چونکە بەربەستێکی زۆرتان تێپەڕاندووە و خۆڕاگربن، کارکردنی زۆر کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە.

گیسک:
روبەروی کۆمەڵێک گرفت دەبیتەوە لەروی پیشەییەوە، پەستانێکی زۆر لەسەردەبێت لەلایەن بەرپرسەکانتەوە، خۆشەویستەکەت پەیوەستە بە تۆوە و رەنگە هەندێکجار بێزاربکات، چونکە داواکاریەکانی زۆرن لەهەموو هەنگاوێکدا، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

سەتڵ:
جیاوازی لە نێوان بەرهەمی کارەکانت دەکەیت لە ئێستا و رابردودا، لەروی سۆزدارییەوە بارودۆخەکە جێگیرە و پەیوەندیتان زۆرباشە، هەوڵبدە خۆت تووشی دڵەڕاوکێ مەکە و ئارامبەرەوە.

نەھەنگ:
چانسی زۆر دێتەبەردەمت لەرووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن لە بەرژەوەندی خۆت بەکاریدەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەشداری ئەو چالاکیانە بکە کە ئارەزوی دەکات، هەوڵبدە خۆتبەدوربگرە لە خواردنەوەی گازی، چونکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ئه‌م بابه‌ته 46065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP