شێوازی ئامادەکردنی غورابیەی کاکاو

خەندان لایف-

ئامادەکردنی غورابیەی کاکاو
پێویستیەکان
 2 هێلکە
 4 کەوچک کاکاو
نیو پەرداخ زەیت
 50 گرام کەرە
نیو پەرداخ شەکری هاراو
 2 پەرداخ و نیو ئارد
 1 کیس پیکن پاودەر
 1 کیس ڤانێلا

شێوازی ئامادەکردنی: 
- سەرەتا لە قاپێکی قوڵدا ئارد، کاکاو، پیکنپاودەر، ڤانێلا، ئاردو شەکرەکە تێکەڵ بکە.
- ئینجا کەرەکەو زەیتەکە و هیلکەکەی تێبکە جوان تێکەل بکە تا دەبێتە هەویر
ئینجا هەویرەکە بکە سەلاجەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.
- دواتر هەویرەکە بکە تۆپەڵی بچووک و لە شەکری هاراو وردە بیکە سەر سینی.
- پاشان بیخە فرنی گەرم پلەی ٢٠٠ بۆ ماوەی ١٠ تا ١٢ خولەک دواتر کەساردبۆوە پێشکەشی بکەن.

ئه‌م بابه‌ته 8471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP