10 نیشانە کە ڕەنگە وا هەست بکەیت ترسناکە بەڵام لە ڕاستیدا زیانی نیە

خەندان لایف-

زۆرکات نیشانەیەک یان ئازارێک لە جەستەماندا ڕودەدات کە ڕەنگە وا هەست بکەیت ئەمە ئاماژەیەکی خراپە، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر کات ئەم ئاماژانە خراپ نین و بێ زیانن.

یەکەم: ئازاری سنگ، کە ڕەنگە یەکەم شت بە مێشکماندا بێت ئەوەیە کە توشی جەلتەی دڵ ببین، بەڵام لە ڕاستیدا مەرج نیە هەمو کات ئەم ئاماژەیەی هەبێت، دەکرێت سترێس، قەلەقی، گرژ بونی ماسولکەکان هۆکاری ئەم ئازارە بن، بەڵام ئەگەر ئازارەکە بۆ ماوەیەکی زۆر مایەوە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

دووەم: دروستبونی گۆشتی زیادە لەسەر پێست، ئاماژە نیە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە. هەبونی ئەم جۆرە گۆشتی زیادەیە بە تەواوی بێ زیانە.

سێیەم: سەرسوڕان لە دوای هەستانە سەرپێ، هۆکاری ئەوەیە کە خوێن بە ڕێژەیەکی زۆر دەڕوات بۆ مێشک کە وادەکات کەسەکە توشی سەر سوڕان ببێت بۆ چەند چرکەیەک.

پێنجەم: لەرزینی ماسولکەکان، بە تەواوەتی بێ زیانە تەنها ئاماژەیە بۆ بونی سترێس و قەلەقی لە کەسەکەدا.

شەشەم: گرژبونی ماسولکەکان، بەهۆی وشک بونەوەی جەستە ڕودەدات، دەبێت ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە.

حەوتەم: لەرزین، بەتایبەتی لەرزینی دەست، بە هۆی کەمی ڤیتامین بی12 کەسەکە توشی دەبێت، یان بەهۆی برسێتی زۆرەوە.

هەشتەم: سوربونەوەی چاو، زۆرکات بەهۆی ماندو بونی زۆرەوەیە، یان خوراندنی چاو بە بەهێزی.

نۆیەم: زو لەبیر چونەوە، مەرج نیە هەمو کات بەهۆی نەخۆشی زەهایمەرەوە بێت، دەکرێت ماندوبون یان هەبونی سترێس ببێتە هۆی ئەوەی کەسەکە زو شتەکان لەیاد بکات.
دەیەم: هەست کردن بە سەرما لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبویتە، ئەمە ئاماژەیە بۆ زیادبونی تەمەنی کەسەکە و جێی نیگەرانی نیە.

ئه‌م بابه‌ته 20429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP