ئەو 10 یاسایەی هەمو کەس دەبێت جێبەجێی بکات بۆ پاراستنی تەندروستیان

خەندان لایف-

ژیانێکی تەندروست هۆکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆش بژیت، ڕەنگە بەهۆی سەرقاڵیەوە یان هەبونی ئەرکێکی زۆر لەسەر شانت نەتوانیت بە باشی ئاگاداری تەندروستیت بیت، دەتوانیت بەم یاسایانە ژیانێکی پڕ تەندروست و بێکێشەت هەبێت.

یەکەم: خواردنی شەکر کەم بکەرەوە گرنگی بە خواردنی میوە بدە.

دووەم: خواردنی گۆشت کەم بکەرەوە بایەخ بە خواردنی سەوزەوات بدە.

سێیەم: خۆت توشی فشار مەکە، ڕۆژانە 8 کاتژمێر کەمتر مەخەوە.

چوارەم: لە خواردنە خێراکان دوربکەوە.

پێنجەم: گرنگی بە وەرزش کردن بدە، ئەگەر کاتت بۆی نەبو، ڕۆژانە 30 خولەک پیادەڕەوی بکە.

شەشەم: هەشت پەرداخ ئاو بخۆرەوە لە ڕۆژێکدا.

حەوتەم: نانی بەیانیان فەرامۆش مەکە.

هەشتەم: لە خواردنی جگەرەو مادە کحولیەکان دوربکەوە.

نۆیەم: هەرگیز لەدوای نان خواردن مەخەوە.

دەیەم: گەشتی وڵاتان بکە، کات لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەرە کە خۆشت دەوێن.

ئه‌م بابه‌ته 16425 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP