شێوازی ئامادەکردنی کێک بە لیمۆ

خەندان لایف-

پێداویستییەکان:
سی کوپ ئارد
کوپ و نیوێک شەکر
سێ هێلکە
کوپێک کەرە
دوو کەوچکی بچوک پیکن پاودەر
هەشت کەوچکی گەورە شیری شل
ئاوی یەک لیمۆ
توێکڵی یەک لیمۆ، بە هاڕڕاوی

پێداویستییەکانی سۆسەکەی:
¼ کوپ ئاوی لیمۆ
نیو کوپ شەکر
کەوچکێکی بچوک کەرە
نیو کەوچکی بچوک ڤانێلا
پێنج دڵۆپ لەو تامەی خۆت ئارەزووی دەکەیت، باشترە لیمۆ بێت

چۆنێتی ئامادەکردنی:
 -کەرە و شەکر بە خەڵاتەی کارەبایی تێکەڵبکە، دواتر هێلکە و ئارد و پیکن پاودەر و شیرەکەی بە هێواشی تێبکە و تێکەڵی بکە.

 -پاشان ئاوی لیمۆ و توێکڵی لیمۆ و هەنگوینی تێبکە، بەردەوامبە لە تێکدانی.

 -قاڵبەکە کەمێک چەور بکە، ئاردی پێدا بپرژێنە، ئاوێتەی هەویرەکەی تێبکە، بیخەرە فڕنەوە لەژێر پلەی گەرمی 200 دایبنێ.

 -لەو کاتەدا سۆسەکی ئامادەبکە، سەرجەم پێکهاتەکانی تێکەڵ بکە، تا توند دەبێتەوە.

 -کێکەکە ئامادەبوو، وازیلێبهێنە تا سارد دەبێتەوە و سۆسەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 6882 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP