نەڤید زەردی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "نەڤید زەردی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "خەیاڵ"، پێشتر بە شێوەی گۆرانی بڵاوی کردبوەوە لە ماوەیەکی کەمدا گوێگرێکی زۆری هەبو.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن ڕەنج سەنگاویەوە نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن نەڤید زەردی خۆیەوە بۆ دانراوە، ئەڕێنجمێنتی گۆرانیەکە لە لایەن "ماجید کازمی، فیرۆز ڤەیسانلو" کراوە.

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 6341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP