هەردو خانمە هونەرمەند هانی و بانە پێکەوە دەردەکەون

خەندان لایف-

نوێترین دەرکەوتنی هەردو خانمە هونەرمەندی کورد "هانی، بانە شیروان" پێکەوە.

هانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە کە لەگەڵ خانمە هونەرمەند " بانە شیروان" دەردەکەوێت، بانە بە ئەستێرەی داهاتوی کورد وەسف دەکات و بڕوای تەواوی بە تواناکانی بانە هەیە.

هانی لە دایک بوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەریە، یەکەم ئەلبومی لە ساڵی 2009 بڵاوکردەوە بە ناوی ساندرێلا، بە ستایلی ئەلتەرناتیڤ کاردەکات، چەندین بەرهەمی هونەری هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 31388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP