شارا ئیبراهیم هۆکاری دورکەوتنەوەی لە چاوی بینەر ئاشکرا دەکات

خەندان لایف-

خانمە پێشکەشکار "شارا ئیبراهیم" کە ماوەیەکە لە چاوی بینەر دورکەوتوەتەوە هۆکاری دورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات.

شارا ئیبراهیم لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد، کە لە ئێستادا بەهۆی دوگیان بونیەوە لە شاشە دورکەوتۆتەوە، دەڵێت، "نازانم کەی دەگەڕێمەوە سەر شاشە، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵی ژیانی تایبەت بە خۆمم".

شارا ئیبراھیم لە ساڵی 1989 لە دایک بوە، یەکێکە لە خانمە پێشکەشکارە ناسراوەکان، لە چەند کەناڵێک وەکو پێشکەشکار کاری میدیایی کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 72427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP