کلیپە نوێیەکەی سیبیل جان سێ ملیۆن بینەری تێپەڕاند

خەندان لایف-

سیبیل جان کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە، لە ماوەیەکی کەمدا سێ ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

خانمە هونەرمەندی تورکی "سیبیل جان" لە ٤ی ئەم مانگە نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "ڤالاهی یالان" لە چەناڵی "نێتد میوزیک" لە یوتیوب، لە کلیپەکەدا سبیل جان بە ستایلێکی تازە و جیاوازتر لە جاران دەردەکەوێت، توانی لەو ماوەیەدا سێ ملیۆن و نیو بینەر تێبپەڕێنێت.

سیبیل جان لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایک بوە، لە تەمەنی ١٤ ساڵی وەکو سەماکەرێک دەرکەوتوە، لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەندی دەیان ئەلبومی گۆرانی و فیلم و درامایە.

 

ئه‌م بابه‌ته 31733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP