گروپێکی کۆری گۆرانی "انت معلم" بە زمانی عەرەبی دەڵێنەوە

خەندان لایف-

گروپێکی کۆری گۆرانی " انت معلم" بە زمانی عەرەبی دەڵێنەوە.

گروپێکی کۆری بە ناوی B.I.G گۆرانی "انت معلم" دەڵێنەوە، کە گۆرانیەکە پێشتر لەلایەن "سعد لمجرد" وتراوە، ئەم گروپە گۆرانیەکەیان بە زمانی عەرەبی وتوەتەوە، کلیپێکی جیاوازیان بۆ بەرهەم هێناوە.

گروپی کۆری B.I.G یەکەم دەرکەوتنیان لە ساڵی 2015 بو، گروپەکە لە 5 ئەندام پێکهاتوە، خاوەنی چەند ئەلبوم و گۆرانیەکن، بۆ ماوەی 2 ساڵ چالایان وەستابو، ئەم مانگە بەم ڤیدیۆ کلیپەوە دەرکەوتن.

 

ئه‌م بابه‌ته 10193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP