لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
بیرۆکەی نوێت دەستدەکەوێت بەهۆی هاوپیشەکانتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باش دەبێت بەهۆی ئەوەی لەیەکتری تێدەگەن، ئەمەش متمانەی نێوانتان زیاد دەکات، باشترە ژیانت رێکبخەیتەوە رێگانەدەیت بەوەی پەستانی دەرونیت زیاد بکات.

گا:
بەپەرۆشەوە هەوڵدەدەیت و متمانەت بەخۆت هەیە، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، باشترە واز لە رابردوو بهێنیت و بایەخ بە ئێستا بدە لەروی سۆزداریەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت راهێنانی وەرزشی بکە.

دوانە:
هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی و هێمنی خۆت بکە بەتایبەت لە قۆناغە هەستیارەکاندا لەروی پیشەییەوە، وازبهێنە لە خۆپەرستی، دەنا زیان بە پەیوەندی سۆزداریت دەگەیەنیت، هەربۆیە هەمیشە هەوڵبدە رەفتارەکانت لە بەرژەوەندی هەردولا بێت، پشووی خۆت لەهەموو شتێک گرنگترە لەروی تەندروستییەوە.

قرژاڵ:
باشبوونی پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت دەبێتەهۆی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت لەروی پیشەییەوە، بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت باشترین رەفتارە بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکانت چارەسەر بکەیت، هەمیشە پارێزگاری لە هێمنی خۆت بکە و رێگامەدە هیچ شتێک کاریگەری لەسەر دەرونت بکە.

شێر:
ئەمڕۆ هەموو ئەو بەربەستەکات تێدەپەڕێنیت کە ماوەیەکی زۆرە پێوەی دەناڵێنیت لەروی پیشەییەوە، بەهۆی رێنوێنی هاوپیشەکانتەوە، هەمیشە پارێزگاری لە ئامانجەکانت بکە لەروی سۆزداریەوە و رێگامەدە هیچ شتێک کاریگەری سلبی دروستبکات، لایەنی سۆزداری و ماددیت زۆر باشە هەربۆیە وازبهێنە لە دڵەڕاوکێ.

فەریک:
لێهاتویی و زیرەکی خۆت بۆ کارکردن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێ جێبەجێ بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، بەپەرۆشەوە دەتەوێت خۆشەویستەکەت ببینیت و هەست بە ئاسودەی دەکەیت، هەوڵبدە بەردەوام راهێنانی وەرزشی بکەیت لەپێناو نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و بێزاری.

تەرازوو:
ئەرک و کارێکی زۆرت دەبێت لەم ماوەیەدا، رەنگە بەشداری پرۆژە و چالاکی نوێ بکەیت، خۆشەویستەکەت زۆر هاوکاریت دەکات تا چارەسەری کێشەکانت بکەیت، هەوڵبدە کەمێک پشو وەربگرە لەپێناو تەندروستیت.

دوپشک:
کارکردنی بەکۆمەڵ و گروپ زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشتر هەبێت، ئەم ماوەیە هاوڕێی نوێ دەناسیت، رەنگە ئەم پەیوەندیە بگۆڕێت بۆ پەیوەندی سۆزداریت ئەگەر کەس لە ژیانت نەبێت، هەمیشە هەوڵبدە بەشداری چالاکی کۆمیدی بکە.

کەوان:
هەرگیز لە دوا بڕیاڕی خۆت بۆ کارەکانت مەترسە، چونکە دەتوانیت سوود لە مێژووی کارکردنی خۆت وەربگریت، بەشێوەیەکی ئیجابی لەروی سۆزداریەوە بیردەکەیتەوە، بەهۆی بایەخ پێدانی خۆشەویستەکەت، ئاگاداربە لە خواردنی خێرا لەپێناو تەندروستیت.

گیسک:
روبەروی کۆمەڵێک بەربەست و قورسایی دەبیتەوە، بەڵام پێویست بە خەم ناکات و کێشەکان کاتییە، پێداچونەوە بۆ شێوازی مامەڵەی خۆت بکە لەگەڵ خۆشەویستەکە گرنگە، بەهۆی پەستانی زۆری کارەوە هەست بە ئارامی ناکەیت و ماندویت.

سەتڵ:
هەرگیز زیادەڕەوی مەکە لە وەڵامدانەوە و کاردانەوەت بەشێوەیەکی توند لەگەڵ هاوپیشەکانت، دەنا کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر داهاتووی پیشەییت، هەوڵبدە هەمیشە پارێزگاری لە رێکی لەشولارت بکە.

نەھەنگ:
وازبهێنە لە بڕیاڕدان بەشێوەیەکی خێرا، لەئێستادا کارەکانت بەشێوەیەکی گونجاو بەڕێوەدەچن، باشترە هەستی خۆشەویستەکەت رابگریت، چونکە ئەم رەفتارانەی ئێستات کاریگەری سلبی هەیە لەسەر هەردولا، ئەنجامدانی وەرزش و چالاکی باش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەشێکی تەندروستت هەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 42891 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP