کۆمسای ھۆکاری دەرنەکەوتنی ئاشکرا دەکات

خەندان لایف-

خانمە ھونەرمەند کۆمسای ھۆکاری دەرنەکەوتنی و بڵاونەکردنەوەی بەرھەمی نوێی ئاشکرا دەکات.

خانمە ھونەرمەند "کۆمسای" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ئینستاگرام ھۆکاری دەرنەکەوتنی بڵاونەکردنەوەی بەرھەمی نوێی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "زۆر لێم دەپرسن کە بۆچی بەرھەمی نوێم نیە، من ناتوانم ھەر ڕۆژێک بەرھەمێکی نوێ بکەمە بەردەستی ھەوادارەکانم مەگەر ئەوەی بەرھەمێکی کرچ و کاڵ بێت. من لە ئێستادا باشتر لە جاران گرنگی بە کارەکانم دەدەم".

دەشڵێت، "من بەم زوانە چەند تراکێکی نوێم دەبێت ھیوادارم بە دڵی ھەوادارەکانم بێت"

کۆمسای خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ"، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێک و  چەند گۆرانییەکە.

ئه‌م بابه‌ته 23487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP