لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
لە ئێستادا بەدوای چانسێکی باشتردا دەگەرێیت بۆ ئەوەی لە خواست و ھیواکانت نزیکتر بکاتەوە لە روی پیشەییەوە، چێژبینین لە کاتەکانت لەگەڵ خێزان و ھاورێیانت ئاسوودەت دەکات، کەم خەوی و ماندوبون بە جەستەتەوە دیارە.

گا:
لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر رێکدەکەویت و ناکۆکیەکان کۆتاییان دێت، بێگومان کاریگەری ئیجابی لەسەر پیشەکەت ھەیە، ھەموو ئەو بەربەست و کێشانە کۆتاییان دێت، کە ماوەیەکە بووەتە ھۆی ناجێگیربوونی پەیوەندی سۆزداریت، رەنگە ھەست بە سەرئێشە بکەیت بەھۆی پەستانی زۆرەوە.

دوانە:
خەونەکەت بۆ کارو پێگەیەکی باشتر دێتەدی لەروی پیشەییەوە، رەنگە ئەم ماوەیە پەیوەندی سۆزداریت باش نەبێت، خۆتبەدوربگرە لە ھەر ھۆکارێک دەبێتەھۆی حەساسیەت و تێکدانی تەندروستیت.

قرژاڵ:
ھاورێیانت لە کارەکەت ھاوکاریەکی زۆرتدەکەن، ئەمەش وادەکات لەروی پیشەییەوە متمانەیەکی زۆر بە خۆت ھەبێت، لەم ماوەیەدا ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر بووە، ئەمەش بێزارتدەکات و دەرونت ماندوە، بەتەواوی پشوودانت فەرامۆشکردووە،بێگومان کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی دەرونی و جەستەیت دەبێت.

شێر:
ھەستدەکەیت ئەم ماوەیە بارودۆخی کارکردن لەبارو، ھەربۆیە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ھەوڵبدەیت و بە تواناکانی خۆت بەرەوپێش بچیت، بەھۆی جیاوازی بۆچوونەکانتانەوە، لایەنی سۆزداریت باش نییە، دڵەراوکێی زۆر کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

فەریک:
لەروی پیشەییەوە بەرەوپێش دەچیت، دوای ماوەیەک لە ماندوبون و ھەوڵدان، دەتەوێت ھەنگاوی باشتر و زیاتر بنێیت لەروی سۆزداریەوە، بۆ ئەوەی لە ھەستی خۆشەویستەکەت دڵنیابیتەوە، گەشتکردن ئەم ماوەیە سودی ھەیە بۆ حەوانەوەی دەرونت.

تەرازوو:
دەبێت زیاتر بایەخ بە پیشەکەت بدەیت، بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەرێنیت، پێویستە ھەوڵبدەیت پەیوەندی سۆزداریت ئارام بکەیتەوە و چارەسەری گرفتەکان بکەیت و بیر لە داھاتوو بکەیتەوە، ئەگەر شوفێریت باشترە شەوانە ئاگاداری رێگابیت.

دوپشک:
پاش ماوەیەک ماندوبون و ھەوڵدان،ئەنجامێکی باش وەردەگریتەوە لەروی پیشەییەوە، چانسێکی باشت لەپێشە، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکەیت، لەپێناو دەرونێکی ئارام و دورکەوتنەوە لە پەستانی رۆژانە، پێویستە وەرزش بکەیت.

کەوان:
ھەست بە توانایەکی ئیجابی دەکەیت، لەپێناو بەدیھێنانی خەونەکانت لەروی پیشەییەوە، ئاگاداربە زۆر پەیوەست بوون بە کارەوە، کاریگەری سلبی لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دەبێت، ئەم ماوەیە پێویست بە چالاکی تەنزئامێز ھەیە، لەپێناو حەوانەوەی دەرونت.

گیسک:
توانایەکی باش ھەیە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر لەروی پیشەییەوە بەدەستبھێنیت، لەروی سۆزدارییەوە لە قۆناغێکی زۆر باشدایت و خۆشەویستەکەت پشتیوانی تەواوت دەکات، ھەرگیز تەندروستیت فەرامۆشمەکە. 

سەتڵ:
بەھۆی ئەزموونی کاری زۆر و بەشداریکرن لە خولەکاندا، توانایەکی باش پێیە بۆ ئەوەی بە کارەکانت بەرپرسانت سەرسام بکەیت، متمانەی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بپارێزە و رێگامەدە کێشەکان گەورەبن، تەندروستیت ئەم ماوەیە گونجاوە، بەڵام کەمێک بیردەکەیتەوە و دودڵیت.

نەھەنگ:
لەروی پیشەییەوە کارەکانت خەریکە بەرەپێش دەبەیت، بەردەوام پێویستت بەوە ھەیە زانیاری نوێ بەدەست بھێنیت، ھەوڵی بەرەپێش بردنی کارەکانت بدە، خۆت بە شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ مەکە.

ئه‌م بابه‌ته 55085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP