شەش ئاماژەی داپیرەو باپیرە کە ڕەنگە بێتاقەتت بکات

خەندان لایف-

ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵیەوە زۆرکات توشی بیرچونەوە یان گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت و ڕەفتاریان دەبن، ئەم ڕەفتارانە شتێکی ئاسایین و پێویست ناکات نیگەران بیت یان بەردەوام لۆمەی ئەو هەڵسوکەوتانەیان بکەیت، لەکاتی بینینی ئەم حاڵەتانەدا دەتوانیت ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ ئەوەی بیانگەڕێنیتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

یەکەم: ئەو کاتەی شتێکیان لێ ون دەبێت لۆمەی کەسانی دیکە دەکەن و پێیانوایە کەسانی دیکە کەلوپەلەکانی ئەویان بردوە.

دووەم: هەمیشە یەک پرسیارت لێ دەکات، بۆ هەمو کارێک کە دەیکەیت وا دەزانێت یەک مەبەستت هەیە.

سێیەم: هەوڵ دەدەن پارەکانیان کۆبکەنەوە، کڕینی هەندێک کەلوپەل بە زیادە دەزانن، نرخەکانیان پێ گرانە.

چوارەم: کەلوپەلە بێ سودەکان کۆدەکەنەوە، پێیانوایە هەر ڕۆژێک بێت پێویستیان پێی دەبێت.

پێنجەم: کاتێک لە پڕ کێشی جەستەیان زیاد دەکات، مەرج نیە هەموو کات نیشانەیەکی خراپ بێت، بەڵام دەکرێت ئاماژەش بێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجە یان نەخۆشیەکانی دڵ.

شەشەم: دەیانەوێت بە تەنها بن، کاتێک هەمو خێزانەکە کۆدەبنەوە ئەو بۆڵە دەکات یان توڕە دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 9380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP