چی ڕودەدات ئەگەر بەردەوام هێدفۆن بەکاربهێنیت

خەندان لایف-

بەکارهێنانی هێدفۆن لە ئێستادا بە ڕیژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە، هەندێك لە خەڵك بە بەردەوامی بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاریدەهێنن بێ ئەوەی لە زیانەکانی ئاگاداربن، بەردەوام بەکارهێنانی دەبێتەهۆی:

یەکەم: زیان گەیاندن بە پەردەی گوێ.

دووەم: زیان بە گوێی کەسەکە دەگات و توانای بیستن کەم دەکاتەوە بەتایبەت ئەگەر بە دەنگی بەرز گوێی لێ بگیرێت.

سێیەم: دەبێتەهۆی کۆکردنەوەی بەکتریا لە گوێدا ئەگەری توشبون بە هەوکردنی گوێ زیاد دەکات.

چوارەم: هەستکردن بە سەرگێژبون، باڵانسی جەستەت لە دەست دەدەیت.

پێنجەم: کەمکردنەوەی توانای سەرنجدان.

شەشەم: زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، گەشەکردنیان کەم دەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 22166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP