شێوازی دروستکردنی زلوبیا

خەندان لایف-


پێداویستیەکان: 
 2 کوپ ئارد
نیو کوپ ماست
 1 کەوچکی خواردن نیشاستە
2 کەوچکی خواردن شەکر
 1 کەوچکی خواردن خومرە
کەمێک خوێ
کەمێک ڕەنگ بە ئارەزووی خۆت
 1 کوپ و نیو ئاو

بۆ شیلەکەی:
 2 پەرداخ شەکر
 1 پەرداخ و نیو ئاو
کەمێک ئاوی لیمۆ
هێل یان دارچین یان ڤانێلا بە پێی حەزی خۆت

شێوازی ئامادەکردنی:
- هەموویان جوان تێکەڵ بکەو بۆ ماوەی 45 خولەک داینێ پاشان بیکە ناو قتوی کەچەپ بە شێوەی خڕبە دەوری یەکدا لە ناو ڕۆن سووری بکەرەوە.
- لە شیلەی هەڵکێشە با شیلەکەت سارد بێت زلوبیاکە گەرم بێت.
- دواتر بە گوێزی هندی بیڕازێنەوە، پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 9608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP