ئەو کەلوپەلانەی لە چێشتخانەدا بەکاردەهێنرێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی

خەندان لایف-

هەندێک کەلو پەل هەیە کە لە چێشتخانەدا بەردەوام بەکاردەهێنرێت بەبێ ئەوەی بزانین کە ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریای هەڵگرتوە، ئەگەری ئەوەی هەیە توشی نەخۆشیت بکات:

یەکەم: خاولی مەتبەخ، لەبەرئەوەی بەردەوام بەکاردەهێنرێت، بە شێداری دەمێنێتەوە، بەم شێوەیە ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لەخۆدەگرێت، دەبێت هەفتانە لانی کەم دوجار بشۆردرێتو لە شوێنی خاوێن هەڵبگیرێت.

دووەم: شوێنی هەڵگرتنی کلیل، دەبێت بەردەوام خاوێن بکرێتەوە.

سێیەم: تەختەی وردکردنی خواردەمەنیەکان، ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆ دەگرێت، دەبێت دوای بەکارهێنان بە ئاوی گەرم بشۆردرێت، بەباشی وشک بکرێتەوە پاشان هەڵبگیرێت.

چوارەم: ئسفنجی قاپ شتن، لەبەر ئەوەی بەردەوام بە شێداری دەمێنێتەوە، رێژەیەکی زۆر بەکتریا گەشەدەکەن لەسەری، باشتر وایە دوای شۆردنی قاپەکان بە باشی وشک بکرێتەوە، هەوڵ بدە هەفتانە بیگۆڕیت.

ئه‌م بابه‌ته 10638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP