شێوازی پێدانی خواردنی منداڵ لە 4 بۆ 8 مانگی

خەندان لایف-

خواردنی منداڵ بە تایبەتی لە سەرەتای تەمەنیدا کە دەست دەکات بە خواردن دەبێت زۆر بە وریاییەوە خواردنی پێ بدرێت، بزانیت چ خواردنێکی پێ دەدەیت چونکە شێوازی ئەو خواردنەی پێیدەدرێت کاریگەری زۆری هەیە لەسەر گەشەی مێشک و جەستە: 

یەکەم: خواردنی منداڵ دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێ بکەیت وردە وردە بڕەکەی زیاد بکەیت.

دووەم: نابێت لە یەک کاتدا بە چەند جۆرە خواردنێک دەست پێ بکەین، سەرەتا بە یەک خواردن دەست پێئەکەین بۆ4 -7  رۆژ گەر خواردنەکەی پێ کەوت و هەستاری پێ نەبوو ئەوا جۆرێکی تری خۆراکی بۆ زیاد بکە. 

سێیەم: پێویستە خواردنەکان فرێش و تازە بن دوربکەوە لەو خواردنی لە قتوکراو.

چوارەم: ئەگەر هەستمان کرد خواردنێک لەسەرەتادا ڕەت ئەکاتەوە ئەبێ زیاد کردنی ئەم جۆرە خواردنە دوا بخەین.

پێنجەم: ئەگەر هەستت کرد هەستیارە بە خواردنێک ئەبێ پێی نەدەین. (نیشانەکای هەستاری: هێڵنج و رشانەوەی توش بو، سک چوونی توش بوو یان پێستی منداڵەکە سور بوەوە)

شەشەم: پێویستە خواردنەکە بکرێ بە شیوەی شۆربا ئنجا بەکەوچکی بچوک پێ بدرێت. 

حەوتەم: نابێ تا تەمەنی ساڵ خوێ بکرێتە خواردنی منداڵەوە.

هەشتەم: ئاساییە شیر خواردنی منداڵەکە تۆزە تۆزە کەم ببێتەوە چونکە لە بری ئەو بڕە شیرە خواردن ئەخوات.

 نۆیەم: میوە بە عەسارە ئەبێ بکرێ بە شەربەت تا ئەو تەمەنەی ئەتوانێ خۆی بیخوات، بەهەمان شێوە سەوزەو بابەتەکانی سەوزە ئەبێ جوان بکوڵێ ئینجا بهاردرێت 

10- دەبێت بە دانشتنەوە خواردن بدرێ بە منداڵ

 11- هەتا تەمەنی ۸ مانگی رۆژانە یەک ژەم خواردن لە گەڵ یەک ژەم شەربەتی میوە، لە ۸ بۆ ۱٠ مانگییەوە بیکە بە دوو ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم میوە.

12- لەتەمەنی ٦ مانگیدا پێویستە بە شۆربای برنج دەست پێبکەیت، گەر پێیکەوت شۆربای بۆ دروست بکە لەو خواردنانەی کە لە خوارەوە باسمان کردوە ئەتوانی لەگەڵ برنج تێکەڵی بکەیت.، ئەتوانی سریلاکی برنجی بۆ بەکار بهێنی.

13- لەتەمەنی ۷ مانگیدا مریشک زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچووک. 

14- لە تەمەنی ۸ مانگیدا گۆشتی سوور زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچووک، وە هەروەها زەردێنەی هێلکەشی ئەتواندرێ پێی بدرێت.

ئه‌م بابه‌ته 10686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP