نۆ یاسا کە پێویستە هەمو خانمێک جێبەجێی بکات

خەندان لایف-

هەموو خانمێک پێویستە شێوازێکی تایبەتی ژیانی خۆی هەبێت و کارەکانی بە پێی پلان بێت، ماڵپەری Love panky هەندێک یاسای دەستنیشان کردوە کە باشتر وایە هەموو خانمێک بیزانێت و لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆیدا جێبەجێی بکات.

یەکەم: هەمیشە پێبکەنە، سەرنج ڕاکێشی ئافرەت کاتێک دەردەکەوێت کە هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوی بێت.

دووەم: گرنگی بەخۆت بدە، ماندوبونی کارەکانی ڕۆژانەت بانەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرنگیدان بەخۆت.

سێیەم: کەسێکی ڕوخۆشبە، هەمیشە زەردەخە بکەرە سەر لێوی چواردەورەکەت.

چوارەم: کەسایەتیت بپارێزە، ئاگاداری هەڵسوکەوت و مامەڵەکردنت بە.

پێنجەم: هەمیشە ڕێز لە چواردەورەکەت بگرە.

شەشەم: کەسێکی بە پلان بە بۆ داهاتو، هەموو هەنگاوێکت با پلان بۆ داڕێژراو بێت.

حەوتەم: هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری نوێ بدە.

هەشتەم: ئامانجت هەبێت بۆ داهاتو، تەنها پشت بە خۆت ببەستە.

نۆیەم: کەسێکی هیوابەخش بە بە کەسانی دەوروبەرت، بە پێی توانا یارمەتی کەسانی دیکە بدە.

ئه‌م بابه‌ته 13373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP