بۆ یەکەمینجار جۆرج وسوف لە کوردستان کۆنسێرت دەکات

خەندان لایف-

جۆرج وسوف بۆ یەکەمینجار دێتە کوردستان، کۆنسێرتێکی گۆرانی ساز دەکات

ھونەرمەندی ناسراوی سوری "جورج وسوف" بەمزوانە بۆ یەکەمینجار سەردانی کوردستان دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گۆرانی وتن لە شاری ھەولێر لە 19-7-2019.

جورج وسوف لە ساڵی 1961 لە شاری کافیرونی سوریا لەدایک بوە، لە ساڵی 1976 دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، خاوەنی زیاتر لە 30 ئەلبومی گۆرانیە، ھەوادارێکی زۆری ھەیە لەسەرتاسەری جیھان.

ئه‌م بابه‌ته 7872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP