خانمێکی فەلەستینی بە شاجوانی فلیپین هەڵبژێردرا

خەندان لایف-

لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی فلیپین، خانمێکی فەلەستینی توانی نازناوی شاجوانی فلیپین بەدەست بهێنێت.

میدیاکانی جیهان بڵاویان کردەوە لە شەوی یەک شەمە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان بەڕێوەچو، کە 40 خانم بەشداریان کردبو بە مەبەستی بەدەستهێنانی نازناوەکە، لە نێوانیاندا "گازینی کریستیانا گانادۆس" توانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

گازینی کریستیانا گانادۆس، تەمەنی 23 ساڵە، باوکی فەڵەستینیە، لە تەمەنی 15 ساڵی دەستی بە کاری هونەری و مۆدێل کردوە، خوێندنی لە زانکۆی سان جۆس لە کالیفۆرنیا تەواو کردوە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 6378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP