لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
رۆژێكی گونجاو بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکانت و بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەروی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت بوێرانە هەنگاو بنێیت، پێویستە ئەزمونی زیاتر بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، بۆ ئەوەی رێگایەکی دروست بۆ سەرکەوتن لە پەیوەندیەکەتان بدۆزیتەوە، پێویست بە مۆڵەت هەیە بۆ ئەوەی جەستەت بحەوێتەوە.

گا:
لەخۆتەوە لە کارەکەت بڕیار لەسەر هاوپیشەکانت مەدە، پێویستە تێگەیشتن بۆ قسەکانیان هەبێت،خۆشەویستەکەت پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی تۆ هەیە، ئەگەر هەست بە ماندوبون دەکەیت، گرنگە پشو بدەیت .

دوانە:
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کەڵەکەبون و تەواوکردنیان، هەستەکانی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە و باس لە داهاتووی پەیوەندیەکەتان بکەن، رێنمایی هاوڕێکانت بکە لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

قرژاڵ:
رەنگە درک بە هەندێک بەهرە و توانای دیکەی خۆت بکەیت، بەڵام دەتوانیت ئەمە بە هەلێک بزانیت بۆ ئەوەی سودی لێ ببینیت لە بەرەوپێشبردنی کارەکانت، هەرگیز لەرێگای رەفتارەکانیەوە بڕیار لەسەر خۆشەویستەکەت مەدە، بەڵکو چاوەرێی کردارەکانی بە، رەنگە جەستەت پێویستی بەو خواردنانە هەبێت کە ڤیتامینی زۆرە.


شێر:
کاتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی لەروی پیشەییەوە پرۆژەی نوێ پێشکەشک بکەیت و لە داهاتوودا جێبەجێیان بکەیت، پەیوەندیەکانت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت بەهێزبکە، چونکە رۆڵیان هەیە لە ئارامی پەیوەندیەکانی ئێوە، بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدە لە هەموو کاتێکدا.

فەریک:
ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت لەروی پیشەییەوە، پێویستە پرۆژەی نوێ پێشکەش بکەیت، لە هەموو هەنگاوێکدا راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە و هەوڵبدە لەو بابەتانە ئاگاداریبکەرەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ پەرەسەندانی پەیوەندیەکەتان و پتەوکردنی، دەرونت ماندوە و هەوڵبدە چالاکی تەنزئامێز ئەنجامبدە.

تەرازوو:
پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ هاوپیشەکانت هەنگاوێکی گرنگە، بۆ ئەوەی لەروی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت و بەرهەمی کارەکانت بەرزبکەیتەوە، پەیوەندی سۆزداری سەرکەوتوو، پەیوەستە بە گفتوگۆکردن بەشێوەیەکی ئارام و لێکتێگەیشتن،  پێویستە لەدوای ماندوبونی زۆر بحەوێیتەوە

دوپشک:
پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ لەروی پیشەییەوە، ئەرکێکی گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەوپێش بچیت، هەندێکجار ئەنجامدانی سوپرایز و گۆڕانکاری بۆ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت گرنگە، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان پتەوتربێت، بۆ چالاککردنی جەستەت بایەخ بە سەوزە بدە.

کەوان:
لەبەردەمتدا بەربەستی زۆر هەیە و دەبێت روبەرو بیتەوە، بۆ ئەوەی لەروی پیشەییەوە باشتربیت، هەمیشە سۆز و هەستەکانی خۆت بۆ هاوبەشی ژیانت دەربڕە، چونکە ئەم کارە کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی پەیوەندیەکەتان هەیە، هەوڵبدە خۆڕاگربە بەرامبەر کێشەکانی ژیان، تێدەپەڕێت.

گیسک:
رێگامەدە لوت بەرزیت کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانت هەبێت لەروی پیشەییەوە، دەبێت هاوکاری هاوپیشەکانت بیت، ئەم ماوەیە خۆشەویستەکەت بە قۆناغێکی قورسدا تێپەڕدەبێت، پێویستە پشتیوانی بیت، هەمیشە ئەزموونی زیاتری ژیان بکە، لەخۆتەوە بڕیار لەسەر ژیانی کەس مەدە.

سەتڵ:
ئەم ماوەیە کەمێک قورس دەبێت، بەڵام دەبێت وردبیت و پلان هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانت، هەموو هەوڵێک بدە لەپێناو باشکردنی پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، رێز لە بۆچونە جیاوازەکان بگرە.

نەھەنگ:
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی لەروی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت و ئەزموونی زیاتر بکەیت، متمانە و رێز بنەمای سەرەکی پەیوەندی سۆزدارییە، کاتێک هەست بە ماندووبوون و تەندروستیەکی تەواو ناجێگیر دەکەیت، سەردانی پزیشک بکە.

ئه‌م بابه‌ته 52993 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP