لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
سەرجەم ئەو کێشانەی لە کارەکەت روبەروت دەبێتەوە بەرەوپێش دەبات لەروی پیشەییەوە بەڵام دەبێت بزانیت چۆن سودی لێ دەبینیت، بگەڕێ بەدوای خاڵی هاوبەشی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی جێگیرتان هەبێت، پێویستە پشو بدەیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گا:
چاوەڕووانی هەواڵ و گۆڕانکاری نوێ بە لە کارەکەت، کە رەنگە هەرگیز بڕوات بە رودانی هەندێک شت نەکردبێت، رۆتین زاڵدەبێت بەسەر پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام هەوڵبدە گۆڕانکاری دروست بکە، هەرگیز تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

دوانە:
ئەمڕۆ رۆڵێکی گرنگ هەیە لە کارەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرسامکردنی بەرپرسانت، هەر چانسێک بقۆزرەوە ئەگەر سوودی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، چونکە رەنگە ئەم ماوەیە بەهۆی پەستانی زۆری کارکردنەوە دوورکەوتبێتنەوە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆرباشە و جەستەت چالاکە.

قرژاڵ:
سەرکەوتن لە کارەکەت دەبێت ببێتە ئامانجی سەرەکیت، هەربۆیە دەبێت زیاتر ورد بیت و سەرنج بدەیت، زیاتر هەوڵدەدەیت لەپێناو مانەوەی پەیوەندیت لەگەڵ  خۆشەویستەکەت، رێگامەدە توڕەی بەسەرتدا زاڵبێت، دەنا کاریگەری سلبی دەبێت.

شێر:
ئەمڕۆ پڕدەبێت لە هەواڵی نوێ و گۆڕانکاری گەورە کە کاریگەری ئیجابیان دەبێت و هەست بە ئاسودەی دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلان دادەنێن لەپێناو داهاتوو، هاوکات پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەردەبەن کۆتایی ئەم هەفتەیە، وازبهێنە لە بەکارهێنانی و دیاریکردنی کات بەشێوەیەکی کتوپڕ بەتایبەت لەکاتی خەودا، چونکە زیانت پێدەگەیەنێت ئەو بە هۆش هاتنەوەیە بەشێوەیەکی لەناکاو.

فەریک:
هەرگیز هیچ بڕیاڕێک مەدە لەروی پیشەییەوە پێش ئەوەی تەواو لێکۆڵینەوەی بۆ نەکەیت بەشێوەیەکی دروست، کەشێکی رۆمانسی زاڵدەبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا و هەنگاوی نوێ دەنێن، باشترە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت و رێگانەدەیت هێندە کێش زیادبکات.

تەرازوو:
گۆڕانکاری نوێ لە کارەکانت رودەدات لەروی پیشەییەوە و دەبێت ئامادەبیت بۆ هەمو روبەرو بوونەوەیەک، باشترە پەیوەندیەکی باش دروست بکەیت لەنێوانی خۆشەیستەکەت و خێزانەکەت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان بەردەوام بێت، بایەخ بە سروشت بدە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

دوپشک:
هەندێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیت پێ دەبەن و دەیانەوێت وێنەت ناشرین بکەن لای بەرپرسانت، بەهۆی پەستانی زۆری کارکردنەوە خۆشەویستەکەت لێت دور دەکەوێتەوە، باشترە پەیڕەوی سستمی خۆراکی تەندروست بکەیت.

کەوان:
پێویستە ناکات توڕەی زۆر زاڵبێت بەسەرتدا و لە رەفتارەکانتدا لەگەڵ هاوپیشەکانت رەنگ بداتەوە، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە پێکەوە کاتێکی رۆمانسی بەسەربەرن، تا ئاسوودە بن، باشترە کەمێک پشو بدەیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گیسک:
روبەروی کێشە و گرفتی زۆر دەبیتەوە لە کارەکەت و دەبێتە هۆی ئەوەی بەدوای چانسێکی نویدا بگەڕێیت، پەیوەندیەکی رابردو سەرهەڵدەداتەوە، بەڵام رێگامەدە زاڵبێت بەسەر ژیانی ئێستاتدا، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

سەتڵ:
رێگامەدە هیچ گرفتێک تواناکانت کەمبکاتەوە ودەبێت زیاتر ماندو بیت و چارەسەر بدۆزیتەوە، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و دەکرێت چانسێکی پێ بدەیت، لەروی تەندروستیەوە پێویست بە پشوودان هەیە.

نەھەنگ:
پێویست بە هاوکاری هاوپیشەکانت دەبێت لە کارەکەت لەپێناو سەرکەوتن و هەنگاوی نوێ، بڕیاڕێکی چارەنووساز لەبەردەمتدایە لەروی سۆزداریەوە بەڵام دەبێت راوێژ بەخۆشەویستەکەت بکەیت، ئاگاداری کاردانەوەکانت بەو رێگا مەدە توڕەی زاڵبێت.

ئه‌م بابه‌ته 49706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP