بە پێکهاتەی سروشتی رومەتەکانت قەڵەو بکە

خەندان لایف-

هەندێک لە خانمان لە پێناو قەڵەوبونی ڕومەتەکان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی، ئەمەش کاریگری خراپ لەسەر روخساریان بە جێ دەهێڵێت، دەتوانیت سود لەم ماسکە سروشتیانە وەربگریت:

یەکەم: ماسکی سێو

سێوێک قاش بکە و بیکوڵێنە پاشان وردی بکەو لە بەیانیاندا بیدە لە روخسارت، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا کاریگەریەکەی دەبینیت.

دووەم: ماسکی کەرە

یەکێکە لە کاریگەرترین ماسکەکان بۆ قەڵەوکردنی ڕومەتەکان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی نەرم کردنەوەی پێست.

 کەمێک شەکر تێکەڵ بکە لەگەڵ کەرە، لە بەیانیاندا بیدە لە ڕوخسارت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، چەند جارێک ئەمە دوبارە بکەرەوە لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکەی دەبینیت.

ئه‌م بابه‌ته 12522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP