بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە پێست لە پیربون بپارێزە

خەندان لایف-

لەگەڵ زیادبونی تەمەن کاریگەری لەسەر پیربون لەسەر ڕوخسار و پێست دەردەکەوێت، پێست بەرەوە چرچبون و شل بونەوە دەچێت، دەتوانیت بەم ڕێنماییانە پێستت لە پیربون بپارێزیت.

یەکەم: پێستت لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزە.

دووەم: دوربکەوە لە بەکارهێنانی مادە کیمیاییەکان بۆ پاراستنی پێستت، هەوڵ بدە ماسکی سروشتی بۆ پێستت بەکاربهێنیت.

سێیەم: رۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە.

چوارەم: ئەگەر لەو کەسانەیت کە جگەرە دەکێشیت یان مادە کحولیەکان بەکاردەهێنیت دەبێت لێی دوربکەویتەوە چونکە دەبێتە هۆی زو پیربونی ڕوخسار.

پێنجەم: ڕۆژانە ژەمەکانت لە کاتی خۆیدا بخۆ، خواردنە تەندروستەکان بخۆ.

شەشەم: ڕۆژانە لانی کەم نیو کاتژمێر بۆ وەرزشکردن تەرخان بکە.

حەوتەم: رۆژانە دوجار ڕوخسارت بشۆ، پاکەرەوەی تایبەت بە پێستی خۆت بەکاربهێنە.

هەشتەم: هەرگیز بە ماکیاژەوە مەخەوە، هەوڵ بدە لانی کەم هەفتەی دو ڕۆژ لە بەکارهێنانی ماکیاژ دوربکەوە.

نۆیەم: خۆت لە سترێس و خەم بە دوربگرە.

ئه‌م بابه‌ته 6823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP