ئامینە گولشە ھاوسەرگیری لەگەڵ مەسعود ئۆزیل کرد

خەندان لایف-

دوێنێ "ئامینە گولشە" ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ "مەسعود ئۆزیل"ی یارێزانی یانەی ئەرسیناڵ کرد.

خانمە ئەکتەر "ئامینە گولشە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی ھاوسەرگیری خۆی و ھاوسەرەکەی "مەسعود ئۆزیل" بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە یاریزانەکانی یانەی ئەرسینال. لەسەر شێوازی ئادابی تورکی-عوسمانی پڕۆسەی ھاوسەرگیریان ئەنجام دا. "مەسعود ئۆزێل" بەبۆنەی هاوسەرگیرییەکەیەوە تێچووی نەشتەرگەری 1000 مناڵی کەمدەرامەتی لە ئەستۆ گرت.

ئامینە گوڵشە لە ساڵی 1993 لەدایک بوە، باوکی تورکمانە، دایکی خەڵکی کەرکوکە، خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی و سویدیە، لە ساڵی 2014 بە شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردرا، یەکێکە لە ئەکتەرە سەرکەوتوەکان، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 30327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP