لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 9ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
رەنگە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێپەڕبیت لەروی پیشەییەوە، کە چارەسەرکردنیان ئاسان نەبێت، بەڵام ئامادەبە بۆ ئەوەی روبەروی بیتەوە، هەرگیز هیچ کارێک مەکە کە دەبێتەهۆی بێزارکردنی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، خۆتبەدوربگرە لە شیرینی لەپێناو تەندروستیت.

گا:
لەبەردەمتدا بەربەست هەیە لەروی پیشەییەوە، بەڵام پێویست بە کات هەیە بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەیت، هەرگیز پەلەمەکە لە دەربڕینی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت، چونکە کاتی زیاتر دەوێت تا ئاشنای بیت، ئەنجامدانی ئەو کارانەی دەرونت ئارام دەکاتەوە و ئاسودەت دەکات، هەنگاوێکی دروستە.

دوانە:
پێویستە ئەزموونی نوێ بکەیت و لەگەڵ هاوپیشەکانت هەنگاو بنێیت، بۆ ئەوەی ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، لەرووی سۆزدارییەوە خۆتبەدوربگرە لە وشەی بێ سوود، چونکە کاریگەری لەسەر کەسایەتی و پەیوەندیەکەتان هەیە، لەپێناو خەوێکی ئارام بۆ شەوانە، بایەخ بدە بە خواردنەوە گەرمە بێ کافاینەکان.

قرژاڵ:
لە ئێستادا ئامادەیت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێ، بەڵام کاتێکی گونجاو نادۆزیتەوە، زۆر گرنگە بایەخ بە پەیوەندیەکانی نێوان خۆت و خێزانی هاوبەشی ژیانت بدەیت، بۆ ئەوەی چێژ لە ساتەکانی ژیانت بدەیت، پەرە بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت بدە.

شێر:
هەنگاوی باش دەنێیت بۆ ئەوەی لەروی پیشەییەوە تواناکانت نیشانبدەیت و بەرپرسانی کارەکەت سەرسام بکەیت، خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەشێوەیەکی جیاواز هەوڵدەدات سۆزت پێببەخشێت و بایەخ پێبدات، ئەم ماوەیە لەروی دەرونیەوە ماندویت.

فەریک:
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی لەروی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، خۆشەویستەکەت پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی تۆ پشتیوانی بکەیت و لێتتێبگات، رەنگە هەستەکانت ئەم ماوەیە کەمێک ئاڵۆزبێت، گرنگە ئارامبیتەوە.

تەرازوو:
لەروی پیشەییەوە پەیوەندیەکانت چالاکدەکەیت و هەنگاوی باشتر دەنێیت، پێویستە پەیوەندیەکانت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت باشتر بکەیت، بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت پتەوتر بکەیت، ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر وادەکات زیاتر بە پەرۆشبیت بۆ کارەکانی رۆژانەت، چونکە دەرونت دەحەوێتەوە.

دوپشک:
پێویستە تواناکانت بەکاربەریت، لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا لەروی كارەکەتەوە، هەمیشە وەک خۆت رەفتاربکە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت سەرسامبکەیت، خۆتبەدوربگرە لەهەر هۆکارێک کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

کەوان:
هاوکاری هاوپیشەکانت بکە، بەپێی تواناکانت خۆت، گرنگە بۆ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بسەلمێنیت یان دەریبڕیت کە لە پێناویدا چی دەکەیت و دەتەوێت چ قوربانیەک بدەیت، ئەم ماوەیە ماندویت و دەبێت پشو بدەیت.

گیسک:
ئامادەیت تێدایە بۆ ئەوەی ئەزمونی نوێ بکەیت و بەشداری خول باشتر بکەیت، لەپێناو لەروی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت، خۆشەویستەکەت هەندێک نهێنیت بۆ ئاشکرادەکات، ئەمەش وادەکات کە زیاتر خۆشبوێت، چونکە متمانەت پێدەکات، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە، لەپێناو جەستەیەکی باش و چالاکدا.

سەتڵ:
هەوڵبدە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا جێبەجێبکە، بەڵام پەلەمەکە و کاتی گونجاوی بۆ تەرخان بکە، پەیوەندیی سۆزداریت لە قۆناغێکی باشدایە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، گرنگە بوار بە جەستەت بدەیت بحەوێتەوە.

نەھەنگ:
ئامۆژگاری بەسود بدە بە هاوپیشەکانت، بۆ ئەوەی بەرهەمی کارەکانتان باشتر بێت، پێویستە پەیوەندی سۆزداری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و راستگۆی دروستبێت، هەربۆیە گرنگە بەوجۆرە رەفتار بکەیت، سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ جەستەت گرنگە.

ئه‌م بابه‌ته 55628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP