کلیپە نوێکەی محەمەد سالم 500 هەزار بینەری تێپەڕاند

خەندان لایف-

محەمەد سالم نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە لە ماوەیەکی کەمدا 500 هەزار بینەری تێپەڕاند.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی عێراقی "محمد سالم" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە چەناڵی یوتیوبی ڕۆتانا بڵاوکردەوە، بە ناوی "مو عیب"، یەکێکە لە گۆرانیە نوێیەکانی ئەلبومەکەی بە ناوی "محمد السالم 2019"، تێکستی گۆرانیەکەی لەلایەن "قصی عیسى" بۆ دانراوە. لە ماوەی 3 ڕۆژدا 500 هەزار بینەری تێپەڕاند.

محەمەد سالم لە ساڵی 1986 لە عێراق لەدایک بوە، لە سالى 2006 دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، خاوەنی شەش ئەلبومی گۆرانیە، لەگەڵ چەندین ڤیدیۆ کلیپ.

ئه‌م بابه‌ته 6283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP