ریهانا بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژی جیهانی دەستنیشانکرا

خەندان لایف-

پێگەی Forbes ، سامانی "ریهانا"ی بڵاوکردەوە و بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ دەستنیشانکرا.

خانمە گۆرانیبێژی بریتانی "ریهانا" بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ هەڵبژێردراو سامانەکەی بەبڕی 600 ملیۆن دۆلار خەمڵیندرا، وە لە هەڵبژاردنی ئەو خانمانەی توانیویانە خۆیان پێبگەیەنن توانی پلەی 37 بەدەست بهێنێت. ئاماژەی بەوەدا کە داهاتەکەی تەنها لە ڕێگەی گۆرانیەوە بە دەست نەهێناوە، بەڵکو جگە لە پیشەکەی خۆی خاوەنی چەند براندێکی (ماکیاژ، ئێکسیسوار)ە. یەکێکە لە خانمە بازرگانە سەرکەوتوەکان.

ریهانا لە ساڵی 1988  لە شاری لەندەن لە بریتانیا لەدایک بووە، لە ساڵی 2003 دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیهاندا.

ئه‌م بابه‌ته 9829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP