چۆن کێشە تەندروستیەکانت لە کاتی نوستندا چارەسەر دەکەیت

خەندان لایف-

هەموو مرۆڤێک سێ بەشی ژیانی بە نوستن بەسەر دەبات، نوستن بە شێوەیەکی تەندروست و ڕێک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت. پێگەی Bright side چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە کە چۆن بتوانیت بە گۆڕینی شێوازی نوستنەکەت کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر بکەیت.

یەکەم: بۆ ئازاری شان، لە کاتی نوستندا سەرینێک لە ژێر سەرت دابنێ، سەرینێکیش لەسەر گەدەت، بەم شێوەیە ئازاری شانت نامێنێت.
How to Fix All Your Sleep Problems With Science
دووەم: بۆ ئازاری پشت، سەرینێک لە ژێر سەرت دابنێ، سەرینێکیش لە ژێر قاچەکانت، بەم شێوەیە بڕبڕەی پشت ڕێک دەبێت و ئازاری کەم دەبێتەوە.
How to Fix All Your Sleep Problems With Science
سێیەم: لە کاتی هەبونی ئازاری مل، سەرینێک لە ژێر سەرت دابنێ، دوو سەرین بکەرە ژێر دەستەکانت.
How to Fix All Your Sleep Problems With Science
چوارەم: ئەو کاتەی خەوت لێ ناکەوێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، مۆبایل، تەلەفزیۆن دووربکەوە خۆت بە خوێندنەوەوە سەرقاڵ بکە.
How to Fix All Your Sleep Problems With Science
پێنجەم: باشترین پلەی گەرمی لە کاتی نوستن لە نێوان 20 بۆ 22 پلەیە.

شەشەم:  ئەوکاتەی ناتوانیت هەستیت لە خەو، چەند زەنگێک بۆ مۆبایلەکەت دامەنێ، تەنها یەک دانە دابنێ، بۆ ئەوەی پشت بە چەند دانەیەک نەبەستیت.

حەوتەم: لە کاتی هەبونی پرخەدا، بە وریاییەوە سەرینەکەت هەڵبژێرە، دەبێت لە تاستی شانتدا بێت، لەسەر پشت مەخەوە، لە کاتی نوستن لەسەرلا ملت مەبەرە پشتەوە.

هەشتەم: لە کاتی گرژبونی ماسولکەکانی قاچ لەسەر پشت بە هێواشی مەساج بۆ قاچەکان بکە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دروست بونی ئازاری پشت.

ئه‌م بابه‌ته 11451 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP