هۆکاری قژ روتانەوەی منداڵان چیە

خەندان لایف-

هاتنەوەی قژ یەکێکە لە کێشە باوەکان لەناو منداڵاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت، پێش ئەوەی هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت، هەوڵی ئەوە بدە کە هۆکارەکەی بە تەواوەتی بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بە باش چارەسەری بکەیت.

منداڵان لە تەمەنی خوار شەش مانگی ئاساییە قژیان بێتەوە چونکە لەم تەمەندا گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکاندا ڕودەدات، هۆرمۆنەکان جێگیر دەبن.

هەروەها گۆڕینی شوێنی نوستن، یان گۆڕینی کەلوپەلی نوستن زۆرکات هۆکارە بۆ ڕوتانەوەی قژی منداڵان لەم تەمەنەدا.

لە دوای تەمەنی شەش مانگیدا دەکرێت بە گشتی ئەمانە هۆکاری قژ ڕوتانەوەی منداڵ بن:
یەکەم: کەمی ڤیتامین لە منداڵاندا، چونکە لەم تەمەنەدا منداڵان پێویستی زۆریان بە ڤیتامینەکان هەیە بۆ گەشەکردنی خانەکانیان.

دووەم: هەبونی  کێشە لە غودەکانیدا.

سێیەم: کەمی لە هۆڕمۆناتەکانیدا.

چوارەم: هەبونی سترێس لەلای منداڵ.

پێنجەم: کەمخوێنی هۆکارە بۆ ڕوتانەوەی قژ و گەشەنەکردنی خانەکان.

شەشەم: توشبون بە بەکتریا.

ئه‌م بابه‌ته 11599 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP