باشترین خۆراک بۆ ئەو کەسانەی زو شتیان بیردەچێتەوە

خەندان لایف-

بەشێکی زۆر لە خەڵک لە هەموو تەمەنێکدا توشی ئەم حاڵەتە دەبن کە زو شتیان لەیاد دەچێت و بیریان دەچێتەوە، دەتوانیت سود لەم خۆراکانە وەربگریت بۆ بەهێزکردنی مێشکت:

یەکەم: چای قاوەیی، سەوز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبونی مێشک، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کافاینی تێدابیە یارمەتی چالاک بونی مێشک دەدات.

دووەم: توتڕک، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە دورکەوتنەوە لە سترێس مێشک ئارام دەکاتەوە، کاریگەری پیربون لەسەر مێشک کەم دەکاتەوە.

سێیەم: هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، خانەکانی مێشک چالاک دەکات.

چوارەم: مزرەمەنیەکان وەکو: پرتەقاڵ، سندی، لیمۆ. ڕۆژانە خواردنی یەکێک لەم میوانە سەرنجی کەسەکە زیاد دەکات بۆ دەوروبەری، بە زویی شتەکانی بە بیر دێتەوە.

پێنجەم: ئەڤۆکادۆ، بڕێکی زۆر لە کالۆری تێدایە وزەیەکی باش بە مێشکی کەسەکە دەدات.

شەشەم: گوێز، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  هەروەها ئۆمێگا 3، کاریگەری زۆرباشی دەبێت لەسەر مێشک.

حەوتەم: ڕۆنی گوێزی هندی، یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی زەهایمەریان هەیە یاخود ئەو کەسانەی بەتەمەنن.

ئه‌م بابه‌ته 22984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP