نەڤید زەردی گۆرانیەکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

نەڤید زەردی نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە.

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ "نەڤید زەردی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب گۆرانیەکی نوێی بە ناوی "خەیاڵ" بڵاوکردەوە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "ڕەنج سەنگاوی" نوسراوە، ئەڕێنجمێنتی گۆرانیەکە لە لایەن "ماجید کازمی، فیرۆز ڤەیسانلو" کراوە.

نەڤید زەردی ئاماژەی بەوە دا کە ئەم گۆرانیە یەکێکە لە گۆرانیە تایبەتەکان، گۆرانی ئەلبومی نوێیەکەیەتی.

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 9432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP