دیاری قەرەداغی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ "دیاری قەرەداغی" کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.

دیاری قەرەداغی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپێکی نوێی بە ناوی "گەر تۆ نەبی" بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە گۆرانیەکانی ئەلبومەکەی بە ناوی "نیشتیمانێک لە گوڵ"، تێکستەکەی لەلایەن "لوقمان موحەمەد"ەوە نوسراوە، ئاوازەکەی دیاری قەرەداغی خۆی بۆی داناوە، لەلایەن "ڕۆزبێ میربێگی" کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

دیاری قەرەداغی لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردە، خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی ھەیە، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردوەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP