بە وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی موعین ئەسفەھانی و ھاوسەرەکەی لە سلێمانی

خەندان لایف-

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی فارسی "موعین ئەسفەھانی" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.

موعین ئەسفەھانی نوێترین وێنەی خۆی و ھاوسەرەکەی لە شاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە ھەوادارەکانی دەکات.

ھونەرمەند موعین ئەسفەھانی بەیانی دوێنێ بە مەبەستی سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازێ لێکرا، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە دوەم سەردانیەتی بۆ شاری سلێمانی، ھاوکات ھیوای ئەوەی خواست ئەو کەسانەی دێنە کۆنسێرتەکەی بۆ چەن کاتژمێرێک بتوانن ئاسودە بن.

بڕیارە سێیەم رۆژی جەژن کۆنسێرتێکی گەورە لەلایەن ھونەرمەند موعین ئەسفەھانی لە شانۆی رۆمانی لە پارکی ھەواری شار لە سلێمانی بەرێوەبچێت، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە بلیتەکانی کۆنسێرتەکەی فڕۆشراوە.

ئه‌م بابه‌ته 18171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP