کارزان فاروق گۆرانیەکی عەباسی کەمەندی بە دەنگی خۆی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ "کارزان فاروق" نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکی ھونەرمەندی کۆچکردوو "عەباسی کەمەندی"ە بە ناوی "بەینی من و تۆ".

کارزان فاروق لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "بەینی من و تۆ"، ئاواز و تێکستی "عەباسی کەمەندیە"، میکس و ماستەرینگی لەلایەن ئاراد ھاشمیەوە بۆ کراوە، بەشێک لە گۆرانیەکە لەلایەن کارزان فاروقەوە دەستکاری کراوە. کاری دەرھێنانی لەلایەن زانیار دانەشیارەوە بۆ ئەنجام دراوە.

گۆرانی "بەینی من و تۆ" بەرھەمێکی کۆنی عەباسی کەمەندیە، کارزار فاروق بە ستایلێکی تازە نوێی کردۆتەوە.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێک وەکو شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 11081 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP