ھەردی سەلامی گۆرانیە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

هونەرمەند "هەردی سەلامی" گۆرانیەکی نوێی بە ناوی "مەڕۆ" بڵاوکردەوە.

هەردی سەلامی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب گۆرانی "مەڕۆ"ی بڵاوکردەوە، گۆرانیەکە پێشتر لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردو "عوسمان عەلی"ەوە وتراوەو ئاوازەکەی بۆ دانراوە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "عەتا چاوشین"ەوە نوسراوە، ھەردی سەلامی بە شێوازێکی نوێ وتوێتیەوە.

هەردی سەلامی لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئیستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP