شێوازی دروستکردنی کولیچە

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
١ کوپ ڕۆن
١ کوپ ئاو
٤ کوپ ئارد
٢ کەوچک پیکین پاودەر یان ١ کەوچک خومرە
خوێ
نیو کەوچکی چا هێل
١ کەوچکی چا دارچین

شێوازی دروستکردنی:
- ئارد و خوێ و پیکین پاودەر تێکەڵ بکە بەیەکەوە پاشان ڕۆنەکەی بۆ زیاد بکە.
- ئاوی تێبکەو جوان بیشێلە.
- ئەگەر حەزتان بە کولیچەی سادە بو تەنها هەویرەکەی پان دەکەنەوە، بە پەرداخێک بەش بەشی دەکەن.
- ئەگەر ئارەزوتان لە کولیچەی گوێز بو ئەوا گوێزەکە بۆ پارچەی بچوک ورد دەکەن و لەگەڵ شەکر و هێل و دارچین تێکەڵی دەکەن.
- هەر یەکێک بە پێی ئارەزوی خۆی شێوەی کولیچەکە ئامادە دەکات.
- سینی فڕنەکە بە ڕۆن چەور دەکەیت پاشان کولیچەکانی تێدەکەیت.
- هێلکەیەک لەناو قاپێک بە باشی تێکەڵ دەکەیت و بە فڵچەیەک دەیدەیت لەسەری کولیچەکان.
- سینی فڕنەکە نابێت لەناوڕاست بێت، دەکرێتە خوارەوە، کە برژا دەبرێتە سەرەوە دواتر پێشکەش دەکرێت.

دەتوانیت کولیچەکان بە خورما ئامادە بکەیت بەم شێوازە:
- ناوکی خورماکە دەردەهێنیت، لە ناو ڕۆن سوری دەکەیتەوە.
- هێل و دارچینی بۆ زیاد دەکەیت بە جوانی تێکەڵی دەکەیت.
- بە هەمان پێشوو دەکریتە ناوهەویرەکەی کە ئامادە کراوە پاشان دەکرێتە ناو فڕنەوە.

ئه‌م بابه‌ته 20211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP