پەیکەری دڵ بۆ یەکەمین جار لە سینەماکان نمایشکرا

خەندان لایف-

 فیلمی پەیکەری دڵ بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.

فیلمی پەیکەری دڵ شەوی رابردو بۆ یەکەمین جار نمایشکرا بە ئامادەبونی میوانێکی زۆر، کە بریتیبون لە ھونەرمەندان و کەسایەتیەکانی شار، ھاوکات ئەکتەرانی ناو فیلمەکە ئامادەیی خۆیان نیشاندا.

ئەوەی ئەم فیلمەی لەوانەی پێش خۆی جیادەکردەوە ئەوەبوو کە تەواوی ستافی دەرھێنەرەکان کوردبون، "شوان عاتوف" کاری دەرھێنانی بۆ کردووە، جۆری فیلمەکە ڕۆمانسی، میوزیک، کۆمیدیە، چیرۆکی فیلمەکە باس لە منداڵێک دەکات کە ئارەزووی گۆرانی وتنی ھەیە، دواتر لە گەورەبونیدا چۆن دەگات بە ئاواتەکەی چۆن ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت.

فیلمەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری ھەبوو لەناو خەڵکیدا، لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی بلیتەکان لە شاری سلێمانی، ھەولێر، کەرکوک فرۆشران.

 

ئه‌م بابه‌ته 9852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP