چۆن کێشی جەستەت دابەزێنیت بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر ڕوخسارت هەبێت

خەندان لایف-

بەشێکی زۆری خانمان نایانەوێت کەمبونەوەی کێشیان کاریگەری لەسەر ڕوخساریان هەبێت و تێکبچێت، زۆرکات پەنا بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنانی دەرمان دەبەن بۆ ئەوەی ڕوخساریان وەکو خۆی بمێنێتەوە، کە زۆر کات کاریگەری خراپ لەسەر ڕوخسارو جەستەیان جێدەمێنێت.

پێگەی فوستانی هەندێک ڕێگا بڵاودەکاتەوە بەمەبەستی هێشتنەوەی ڕوخسار وەکو خۆی لە کاتی دابەزاندنی کێشدا.

یەکەم: پلانێک دابنێ کە تەنها خۆراکە تەندروستەکان بخۆیت، ڕۆژانە ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆیت ڤیتامین، کانزاکان، پرۆتینی تێدابێت کە جەستەت پێویستیەتی، تەنها ئەو خۆراکانە مەخۆ کە کاربۆهیدراتی تێدایە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر ڕوخسارت نەبێت.

دووەم: ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی پێستت بە جوانی بمێنێتەوە، ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆرەوە.

سێیەم: کەم خەوی و تێکچونی سیستمی خەو کاریگەری خراپیان لەسەر ڕوخسارت دەبێت، دەبێتە هۆی چرچبونی ڕوخسار، ڕەشبونی ژێر چاو، پێویستە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر کەمتر نەخەویت.

چوارەم: دور بکەوە لە خواردنە سوێرەکان، چونکە دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستەو کاریگەری لەسەر ڕوخسار بەجێدەهێڵێت.

پێنجەم: ئەنجامدانی ڕاهێنانی تەندروست کاریگەری زۆرباشی دەبێت، دەبێتە هۆی کەمبونەوەی چرچی پێست، هەروەها دەبێتە هۆی چالاکبونی سوڕی خوێن لە ڕوخسار.

ئه‌م بابه‌ته 22124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP