دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2019

خەندان لایف-

لە ڕاپۆرتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان 20ى ئازاریان بە رۆژی جیهانی دڵخۆشی دیاری کرد، هەر لەو ڕاپۆرتەدا دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانیان هەڵبژارد لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پێوەر، ئەوانیش: ئازادی، متمانە، ژیانێکی تەندروست، پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، بەخشندەیی.

ئەو وڵاتانەی کە هەڵبژێردراون هەموو ئەم بنەمایانەی کە دەستنیشانکراوە تیایاندا بەدی دەکرێت، ئەو وڵاتانە ئازادی تەواویان بە هاوڵاتیان داوە، متمانەو بەخشندەیی لەنێوان تاکەکانت بەدی دەکرێت، حکومەت بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیانە و ژیانێکی تەندروستیان بۆ دابین کراوە.

کەنەدا، سویسرا، نیوزلاند، سوید لەو وڵاتانەن کە هەموو ساڵێک ئەم پێوەرانەیان تێدا هەبووە لە دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بونە، ئەمساڵیش دووبارە هەڵبژێردراونەتەوە.
بۆ ساڵی 2019 ئەم وڵاتانە بە دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان هەڵبژێردران:
1- فینلاند
2- دانیمارک
3- نۆروەی
4- ئایسلاند
5- نێثەرلاند
6- سویسرا
7- سوید
8- نیوزلاند
9- کەنەدا
10- ئوستورالیا

ئەو وڵاتانەی کە کەمترین ڕێژەی دڵخۆشی تێدا بەدی دەکرێت:
1- باشوری سودان
2- ناوراستی ئەفریقا
3- ئەفغانستان
4- تەنزانیا
5- رواندا
6- یەمەن
7- مەلاوی
8- سوریا
9- بۆتسوانا
10- هایتی

ئه‌م بابه‌ته 16697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP