خانمە نوسەرێکی کورد لە دانیمارک خەڵاتی ژنی ساڵی وەرگرت

خەندان لایف-

سارا عومەر، خانمە نوسەری کوردی- دانیمارکی خەڵاتی "ژنی ساڵ"ی رێکخراوی دانیمارکی ئێل ستایڵ Elle Style وەرگرت.

سارا عومەر   نوسەری کتێبی مردو شۆر-ە کە رۆمانێکی زۆر سەرکەوتو بوە، وەک خانمێک داکۆکیکاری مافەکانی ژنان کاریکردوە، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا سارا ڕایگەیاند، کە "لە دونیای ئەودا ھەموو ژنێک ژنی ساڵە".

لە 31ی ئەم مانگە بۆنەیەکی رێکخست بۆ چاوپێککەوتن، خوێندنەوە و باسکردنی رۆمانەکانی، ھەروەھا گێڕانەوەی ئەزمونەکانی.

سارا عومەر  بە ڕۆمانی "مردوو شۆر" چەندان خەڵاتی گرنگی بەست ھێناوە، لەوانە: خەڵاتی بوێرتریت کتێبی ساڵی 2017، کتێبەکەی پڕ فرۆشترین کتێبی ساڵ بوو لە وڵاتی دانیمارک.

ئه‌م بابه‌ته 15183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP