سیلینا گۆمێز بەشداری فیلمێکی ترسناک دەکات

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی "سیلینا گۆمێز" بەشداری فیلمێکی نوێی ترسناک دەکات.

فیلمێکی نوێ بە ناوی "The death don‌t die" بۆ یەکەمینجار لە سینەماکان نمایش دەکرێت، جۆری فیلمەکە خەیاڵی، ترسناکە، باس لە زیندوبونەوەی مردوو دەکات لە چەند ناوچەیەک، سیلینا گۆمێز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەلایەن "جیم جارمۆسچ" دەرھێنراوە، بڕیارە 14ی ئەم مانگە یەکەمین نمایشی بێت لە سینەماکان.

سیلینا گۆمێز لە ساڵی 1992 لە تێکساس لەدایک بووە، پیشەی گۆرانیبێژ، ئەکتەر، دەرھێنەرە. بەشداری زیاتر لە 40 فیلمی کردوە، خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیھاندا.

ئه‌م بابه‌ته 10314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP