ئایا بەکارهێنانی دژە خۆر بۆ منداڵ تەندروستە؟

خەندان لایف-

بۆ خۆپاراستن لە تیشکی هەتاو بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا دژە خۆر باشترین هەڵبژاردنە، بەڵام بۆ منداڵان بە جۆرێکی دیکەیە بەپێی تەمەن و جۆری دژو خۆرەکە دەگۆڕێت، پێگەی ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکات کە بەم شێوازە دژە خۆر بۆ منداڵەکانیان بەکاربهێنن.

بو منداڵانی خوار تەمەن شەش مانگ بە هیچ جۆرێک نابێت دژە خۆریان بۆ بەکاربهێنرێت، تەنها هەوڵ بدە لە تیشکی هەتاو بیپارێزیت، جلی درێژ و کڵاوی بۆ بەکاربهێنە. لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 4:00ی ئێوارە لە تیشکی هەتاو بیپارێزە.

بۆ منداڵانی سەرو شەش مانگ دەتوانن بڕێکی کەم بەکاربهێنن نیو کاتژمێر پێش چونە دەرەوە بیدەن لە پێستیان، پێویستە  15 بێت، دوو کاتژمێر جارێک بۆیان نوێ بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 6871 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP